جامی کۆنیفا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا

بڕیاربوو کۆتایی مانگی مایۆ بە بەشداریی هەڵبژاردەی کوردستان بەڕێوە بچێت

جامی کۆنیفای تایبەت بە هرێمەکانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، کە وابڕیاربوو هەڵبژاردەی کوردستان بەشداریی بکات.

جامی کۆنیفای 2020 کە وابڕیاربوو رۆژی 30ی مایۆ بە بەشداریی 16 هەڵبژاردەی هەرێمی جیاواز لە مەکدۆنیا بەڕێوە بچێت، بەهۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، کە وابڕیاربوو هەڵبژاردەی کوردستان وەکو یەکێک لە هەڵبژاردە بەشداربووەکان بەشداریی بکات.

جامی کۆنیفا لەوەتەی ساڵی 2014 لە ژێر ئەم ناوە بەشداریی دەکات و هەڵبژاردەی کوردستانیش وەکو یەکێک لەو هەرێمە بێ وڵاتانەی لە جیهاندا هەن بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە دەکات.