ئێران دیناری عێراقی ده‌كاته جێگره‌وه‌ی دۆلار
K24 - ھەولێر
ئێران له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق، دینار ده‌كاته جێگره‌وه‌ی دۆلاری ئه‌مەریكی.
ئیره‌ج مه‌سجدی، كونسوڵی ئێران له عێراق رایگه‌یاند "به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌كارهێنای دینار له مامه‌ڵه بازرگانییه‌كاندا پێشنیاری هه‌ردوولا بووه".
مه‌سجدی، ئاماژه‌ی به‌وه داوه "عێراق بۆ دابین كردنی گازی سرووشتی و كاره‌با به رێژه‌ییه‌كی زۆر پشت به ئێران ده‌به‌ستێت، بۆیه گه‌مارۆكانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر ئێران زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت".
ئێستا 79 كۆمپانیای ئێرانی بە قه‌باره‌ی 8 ملیار دۆلار، گرێبه‌ستی دروستكردنی وێستگه و هۆتێل و كارگه‌كانی ریساكلین له‌گه‌ڵ عێراقدا واژوو كردووه.