محه‌مه‌د عه‌للاوی داوایه‌كی نوێ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا بۆ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ داوایكردووه، واده‌ی دانیشتنی نوێنه‌ران دوابخرێت.
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان و متمانه به‌خشین به كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق كۆببێته‌وه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د عه‌للاوی داوایكردووه، دانیشتنی نائاسایی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی دوابخرێت بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه (1ی ئازار/ مارسی 2020) به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
دوێنێ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به كابینه‌ی عه‌للاوی به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌رانه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌چوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی دانیشتنه‌كه‌ی دواخست بۆ سبه‌ی شه‌ممه.