گۆڕان 3 پێشنیاز ده‌داته‌ پارتی

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆران به‌رده‌وامه‌

K24 - هه‌ولێر:

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، كۆبوونەوەی پارتی و گۆران لە سلێمانی بەردەوامە و بزووتنەوەی گۆڕان سێ پێشنیازی داووه‌ته‌ پارتی كە بریتین لە "ھەڵوەشاندنەوەی ئەم حكومەتە و پێكھێنانی حكومەتێكی كاتی. كاركردن بۆ بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا و پێكھێنانی وەفدێكی نیشتیمانی بۆ دانووستان لەگەڵ بەغدا"، بڕیاریشە شاندەكەی پارتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنەوەی گۆران لەگەڵ یەكێتی كۆببێتەوە.

لای خۆیەوە مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "شاندەكەی پارتی پێكھاتوون لە رۆژ نوری شاوەیس، زەعیم  عەلی، عزەدین بەرواری، سەرەتا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن و دواتر لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە و تەوەری گفتوگۆكانیان لەسەر رەوشی ئێستای ھەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت، ھەروەھا باس لە یەك گوتاری كورد دەكەن بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا".