مزگه‌وتی حه‌رام تره‌مپ و میلانیا سه‌رسام ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تابلۆیه‌كی مزگه‌وتی حه‌رام و كه‌عبه‌ی پیرۆز وای له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میلانیای خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به دیار تابلۆكه‌وه بمێننه‌وه‌و چه‌ندین پرسیاری له‌باره‌وه بكه‌ن.
ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ و هاوژینه‌كه‌ی به یاوه‌ری شا سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز، پاشای سعوودیه به ناو هؤڵ و به‌شه‌كانی پێشانگای هونه‌ری هاوچه‌رخی سعوودی ده‌سوڕانه‌وه، تابلۆیه‌كی مزگه‌وتی حه‌رام و كه‌عبه‌ی پیرۆز، سه‌رنجی تره‌مپ و میلانیا راده‌كێشێت و زۆر به وردی ته‌ماشای ده‌كه‌ن و شا سه‌لمانیش له باره‌ی تابلۆكه‌وه قسه بۆ میوانه پایه بڵنده‌كانی ده‌كات.