"بەغدا نەیتوانی ھەرێمی كوردستان لە جیھان داببڕێت"
K24 - ھەولێر
بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغدا دەویست دوای 16 ئۆكتۆبەر، ھەرێمی كوردستان لە جیھان داببرێت، بەڵام ھەوڵەكەی سەركەوتوو نەبوو.
فەلاح مستەفا، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، له میانی بەشداریكردنی لە به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24 راگه‌یاند: "دوای 16ئۆكتۆبه‌ر، به‌غدا ده‌یویست له رێگه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانەوە، هه‌رێمی كوردستان له جیهان داببڕێت، چونكە خۆشحاڵ نەبوو بەو پەیوەندییەی كە لەنێوان ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی جیھان دروستبووە، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی وڵاتانیش ئه‌و بڕیاره‌یان ره‌تكرده‌وه و له هه‌رێمی كوردستان مانه‌وه".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی خورماتووش، فەلاح مستەفا گوتی: "سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كانمان له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر به كورد له خورماتوو ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو: "تا ئێستا نوێنەرایەتی 38 وڵات لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، رەنگە ئێستا لە ھەندێك وڵاتی گەورەش ھەر ھێندە نوێنەرایەتی وڵاتان ھەبێت".