سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی کەربەلا دەکات
K24 - هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20ی ئه‌یلوولی 2019ی كه‌ربه‌لا ده‌كات، كه تێیدا 12 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ”بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەین و هاوخەمیش لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان رادەگەیەنین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین “.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆمبێكی چێنراو له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی گواستنه‌وه‌ی گشتی له نزیك بازگه‌ی 54ی كه‌ربه‌لا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 12 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م