ھاتووچۆ ھێڵی گەرمی لە گەرمیان خستەكار

بێ بەرامبەر پەیوەندی به هاتووچۆ بكەن

K24 - گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، كە ھێڵی گەرمی ھاتووچۆ لە دەڤەری گەرمیان خرایە كار.

لە راگەیەندراوێكدا هاتووچۆی گەرمیان شوفێر و هاووڵاتیانی ناوچەكە ئاگادار دەكاتەوە: "هێڵی گەرمی هاتووچۆ 415 خرایە کار و لەخزمەتی هاووڵاتیاندا دەبێت".

ھاتووچۆی گەرمیان، داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێرانی گەرمیان و دەوروبەری دەکات: "لەکاتی روودانی هەر رووداوێک یان هەرکێشە و گرفتێک لە بواری هاتووچۆ یان هەر رەخنە و پێشنیارێک پەیوەندی بکەن بە ژمارە 415ی هاتووچۆی گەرمیانەوە، کارمەندانی هاتووچۆ لەخزمەتی هاووڵاتیان دەبن".