راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكیدا

K24 - ھەولێر

لە نووسراوێكی فەرمیدا وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان، وەزارەت و فەرمانگەكان لەبارەی راگرتنی خەرجی و پێشینە و پڕۆژەكان ئاگادار دەكاتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەكردووە "بەھۆی نزیكبوونەوە لە كۆتایی ساڵی 2018 بڕیاردراوە بە راگرتنی گشت خەرجییەكان لە 16/12/2018 بۆ ساڵی 2018 جگە لە مووچە و پێشینەی خەرجكراوی مانگانە و كرێیەكانی مانگانە و خاوێن كردنەوە و خواردن".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ھاتوو: "راگرتنی تەموویل كردنی تایبەت بە پڕۆژە كانی وەبەرھێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان لە 25/12/2018 دەبێت".

وەزارەتی دارایی بڕیاریشداوە، بە راگرتنی زیادكردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە.