ئه‌ردۆغان جاڕی شه‌ڕی دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی سه‌رێ كانی ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ناوی له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات(رۆژئاوای كوردستان) ناوه "كانى ئاشتى".
له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا هه‌زاران سه‌ربازی توركیا و هه‌زاران چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای ئازادی سووریا به‌شدارن.
په‌یامنێری كوردستان24 له سه‌رێ كانی رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
هاوكات راشیگه‌یاند، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له بنكه‌كانی هه‌سه‌ده بیستراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س جاڕی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی دا.
شه‌ڕی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه دێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی هۆشداری دراوه سه‌باره‌ت به زیان و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی زاتی نه‌فیرعامی راگه‌یاند و داوای كرد، هه‌موو پێكهاته‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئاماده‌ی به‌رگری بن و به‌ره‌نگاری له‌شكركێشی سوپای توركیا ببنه‌وه.