پارێزگاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو
K24- هەولێر:
بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
لەبارەی تەندروستی پارێزگاری هەولێریش، ئاشکرایکردووە، تەندروستی باش و جێگیرە.
لە هەرێمی کوردستان حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە زیادبووندان، حکومەتی هەرێمیش داوا لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییەکان ببن و ماسک بپۆشن.
لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆش، هیچ بڕیارێک لەو بارەوە هێشتا نەدراوە، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی هۆشداریی دەدەن کە رەنگە دۆخەکە بەرەو خراپتر بچێت.