كه‌سێك هاوه‌ڵی نه‌خۆشێك سه‌رده‌بڕێت و راده‌كات
K24- به‌سره:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق رایگه‌یاند، له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌یحای شاری به‌سره، كه‌سێك هاوه‌ڵی نه‌خۆشێك سه‌رده‌بڕێت و دواتر راده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌یف ئه‌لبه‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌سێك له به‌شی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌یحای ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره ئافره‌تێكی سه‌ربڕی، كه هاوه‌ڵی نه‌خۆشێكی خه‌وێنراو بوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه .
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه بكوژه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایكردووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی رووداوه‌كه و هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكات.
H.B