وهزارهتی تهندروستی: هیچ حاڵهتێكی نهخۆشی ئیبۆلا لە كوردستان نییه
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر رەتیدەكاتەوە ھیچ حاڵەتێكی نەخۆشی ئیبۆلا لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکرابێت.
سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نەخۆشی ئیبۆلا مێژووی عێراق و تەنانەت ناوچەكەش بوونی نەبووە، دڵنیایشی بە ھاووڵاتیان دا كە ھیچ نەخۆشییەكی گوازراوە لە كوردستان سەری ھەڵنەداوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر روونیكردەوە: "بۆ دڵنیابوونی زیاتر راپۆرتی ئەو حاڵەتانەمان بەتایبەت بۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق نارد، لە ماوەی دوو رۆژدا وەڵامیانداینەوە كە ھیچ حاڵەتێكی ئیبۆلا نییە".
گوتیشی: "ئەگەر حاڵەتێكی لەم شێوە ھەبێت، لەو كاتەدا دەبێ لەگەڵ رێكخراوەكانی تەندروستی جیھان ھەمانگی بكەین و رۆژانە كاری لەسەر بكرێت، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ حاڵەتێكی لەوشێوەیە لە كوردستان و عێراق نییە.ئەو دەنگۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە و بووەتە ھۆی ترساندنی خەڵك".
ھ.م