يه‌كێتى: بۆ نه‌هێشتنى "به‌ره‌ڵڵايى" له هه‌ندێ ناوچه هاوكارى حكومه‌ت ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، دواى كۆتايهاتنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
سايتى ره‌سمى يه‌كێتى بڵاويكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه و تێيدا هاتووه: سه‌باره‌ت به‌و قسه و قسه‌لۆكه زیانبه‌خشانه‌ی، كه له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ندێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كردوویانه، جێگری سكرتێری گشتی و ده‌سته‌ی كارگێڕ و هێرۆ راسپێردران راسته‌وخۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بۆ ساغكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێ تاوان و به‌ره‌ڵایی له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێ، كه بووه به‌هۆی نیگه‌رانكردنی خه‌ڵك، بڕیاری پێویست درا بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌ت بۆ كۆتایی هێنان به‌و كێشانه.
له خاڵێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵیانبه‌ستووه، بڕیاردرا نوسراوی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی حزبه‌كانیان بكرێ بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و قسه‌لۆكانه‌و له‌دادگاش كه‌یسه‌كه ساغ بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى رايگه‌ياندووه، وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی نه‌خشه‌رێگای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی و بڕیاردرا له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوی مه‌كته‌بی سیاسی دا، گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێ و هه‌ڵبسه‌نگێندرێ.