ئه‌مه‌ریكا ڤیزا به ساڵح موسلیم نادات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده)، نه‌یتوانی به‌شداری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا بكات و به سكایپ به‌شداری كرد.
ساڵح موسلیم، له به‌لجیكاوه له رێگه‌ی سكایپ به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد و سه‌باره‌ت به پێنه‌دانی ڤیزاش گوتی: "دوو مانگ پێش ئێستا، بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنفرانسه، داوای ڤیزام كرد، به‌ڵام پێمنه‌درا".
له‌و كۆنفرانسه‌دا، ساڵح موسلیم، وه‌ڵامی پرسیارێكی نه‌دایه‌وه، كه ئایا هه‌ڵوێستی چییه سه‌باره‌ت به قسه‌كانی جۆناسان كۆهین، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، په‌یوه‌ندییه‌كی تاكتیكییه.
ساڵح موسلیم بە سکایب باسی لە ڕەوشی ئێستای ڕۆژئاوای کرد و ئاماژه‌ی به هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە كرد و و دەستخۆشی لە ئیدارەی ئەمریکا کرد.
هاوكات هیواشی خواست، كه په‌یوه‌ندی سیاسییش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستن.
كۆنفرانسه‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تی كوردی سازكرابوو، كه رێكخراوێكی نزیكی په‌كه‌كه‌یه.