پارتەكانی باكووری كوردستان پشتگیری ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەكەن

"ئەركی ھەمووانە كار بۆ سەرخستنی ریفراندۆم بكەن"
kurdistan24.net

K24 - ئامەد

پارتە سیاسییەكانی باكووری كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، ریفراندۆمەكە بۆ چارەنووسی ھەموو كورد گرنگیی خۆی ھەیە و پێویستە لە توركیا و ھەموو جیھانیش گرنگییەكانی ئەو پرۆسەیە بخرێنەڕوو كار بۆ سەرخستنی ریفراندۆم بكرێت.