وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق: كۆگاكه‌ى كۆميسيۆن به به‌نزين سووتێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، رايگه‌ياند، له سووتاندنى كۆگاى سندووقه‌كانى ده‌نگدان له ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى به‌غداى پايته‌خت، به‌نزين به‌كارهاتووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، (سه‌عد معه‌ن) گوتى: "ئاگرتێبه‌ردانى كۆگاكانى كۆميسيۆن كرده‌وه‌يه‌كى پيلان بۆ دانراو و ئه‌نقه‌ست بووه".
گوتيشى: "له راپۆرتى به‌ڵگه‌كانى تاواندا ده‌ركه‌وتووه، به‌نزين بۆ ئاگرتێبه‌ردانى ئه‌و كۆگايه به‌كارهێنراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵينه‌وه، ئه‌نجامى به‌دواداچوونه‌كان بۆ رايگشتى له رێى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت".
رۆژى (10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) كۆگاى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه‌ى ره‌سافه‌ى شارى به‌غدا ئاگرى گرت و به هۆيه‌وه سه‌دان سندووقى ده‌نگدان و ئامێر و كه‌لوپه‌لى كۆميسيۆن سووتان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر