گوته‌بێژی یه‌كێتی: به‌م زووانه له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بینه‌وه
K24 - سلێمانی:
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، گوته‌بێژی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی دۆستانه "له جه‌نابی كاك مه‌سعود" گه‌یشتۆته ده‌ست "جه‌نابی كاك كۆسره‌ت" و به‌م زووانه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نامه‌كه دۆستانه‌یه و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، به هه‌مان نه‌فه‌س، وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتیش بۆ رێككه‌وتن و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، روونیكرده‌وه، یه‌كێتی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، كه 3 پاكێجه و هه‌ڵوێستیشیان "روونه له‌و باره‌یه‌وه"، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ورده‌كاریی پرۆژه‌كه‌یان به پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن.
گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه و ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رۆژی 18ی شوبات/ فێبرایه‌ر هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام یه‌كێتی به‌شداری تێدا نه‌كرد، بڕیاریشه رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆی زیاتر، كۆببنه‌وه.
ئ. م