مێركڵ تره‌مپ و میلانیا ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، له‌و كاته‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتانی G20 بۆ وێنه‌گرتن كۆبوونه‌ته‌وه، پاڵ به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و میلانیای خانمی یه‌كه‌مه‌وه ده‌نێت، تا بچنه ریزی دووه‌م.
ڤیدیۆكه به شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌و كاته تۆمار كراوه كه، دۆناڵد تره‌مپ به‌ره‌و سه‌كۆی وێنه‌گرتنه‌كه دێت و ته‌وقه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان ده‌كات، له‌و كاته‌شدا له‌و جیگایه‌دا ده‌وه‌ستێت كه مێركڵ پێشتر وه‌ستابوو، كاتێك ده‌یه‌وێت له پێشه‌وه بوه‌ستێت، راویژكاری ئه‌ڵمانیا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌ڵێت شوێنی تۆ له ریزی دووه‌م دیاریكراوه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مێركڵ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كات و له‌و كاته‌شدا كامێرا‌كان وێنه‌یان گرتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوژینه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی وڵاتانی G20 چووبوونه شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا.