سبه‌ى شاندێكى به‌غدا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سياسى ئاگادار به سايتى غه‌دپرێسى راگه‌ياندووه، له دانووستانه‌كاندا هه‌ردوولا به‌ره‌وپێشچوونيان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، كه ناوى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، راشيگه‌ياندووه، كه‌شێكى ئه‌رێنى باڵى به‌سه‌ر دانووستانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشاوه، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورييه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: كێشه‌كان روويان له چاره‌سه‌ره و گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه 13ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرى ناوخۆ كه‌ريم شنگالى سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى وه‌زيرى ناوخۆى عێراق كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شيان بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايانگه‌ياند، دانووستانيان به‌رده‌وام ده‌بێت و دووشه‌ممه 15ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.