له قاميشلۆ ره‌مه‌زان بازارى فه‌ره‌نسييه‌كانى خرۆشاندووه
K24 – هه‌ولێر:
بازاڕی فەرەنسییەكان یەكێكە لە كۆنترین بازارەكانی شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان و تا ئێستاش بازاڕی گەرمە و خەڵكێكی زۆر رۆژانە بۆ كڕینی پێداویستییەكانیان سەردانی ئەو بازاڕە دەكەن.
يه‌كێك له نه‌ريته‌كانى ئه‌و بازاره، ئه‌وه‌يه له مانگی رەمەزاندا تا درەنگانی شەو فرۆشگه و ده‌ستگێڕ و دوكانه‌كان كراوه‌ن و هاووڵاتيان بۆ كڕينى پێداويستييه‌كانيان سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
پەیامنێرى (كوردستان24) له قاميشلۆ (دلۆڤان چەتۆ) گه‌شتێكى بۆ بازاره‌كه كردووه و زانيارى زياتر له باره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه.
مێژووى درووستبوونى ئه‌و بازاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى و داگيركردنى سووريا له لايه‌ن فه‌ره‌نساوه.