خێزانێك له هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر كوشتنى كچهكهيان به ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵده‌ماڵن
K24 – هه‌ولێر:
سوتان و گیان لە دەستدانی سێوان قادر لە چەمچەماڵ، برینی بنەماڵە زامدارەكانیشی كولانده‌وه. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا بنەماڵەیەك لە شاری ھەولێر دوای چەندین مانگ بێدەنگی لە كوژرانی كچەكەیان لە رێگای كوردستان24 ەوە ئازارەكەیان باس دەكەن و باسی كوژرانی كچەكەیان دەكەن بە دەست مێردەكەی و لە پێش چاوی منداڵەكانی. ھەرچەندە پێشتر پۆلیس بە كوشتنی بە ئەنقەستی لە قەڵەمداوە و بە پێی مادەی 406 تۆمەتباری بەندكردووە، بەڵام لە حوكمی كۆتایی دادگای ھەولێر تۆمەتبار بە پێی مادەی 411 بەند دەكرێ كە سزاكەی كەمە.
ئەم بنەماڵەیە گلەییان ھەیە لەم حوكمە و راستیيەكان ئاشكرا دەكەن و دەڵێن با چیتر كەس لە كوشتنی ژنان بێدەنگ نەبێت.