لە ھەولێر دەست بەسەر بڕێك دەرمانی قاچاغ دا گیرا
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ھێزە ئەمنییەكان لە بازگەیەكی ھەولێر دەستیان بەسەر بڕێك دەرمانی قاچاغ دا گرت، كە ویستویانە لە سلێمانییەوە بھێنرێتە ھەولێر و ساغی بكەنەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو دەرمانانە لە بازاڕ قەدەغەیە و بەشێوەی قاچاغ ھێنراوەتە ھەرێمی كوردستان، زۆربەی دەرمانەكان ھی قەڵەوكردن و دابەزاندنی كێشی مرۆڤن و بەدەر لە رێنماییەكان تەندروستی بەكاردەھێندرێن".
گوتیشی: "ئەو دەرمانانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە قاچاغییەوە ھێنراوەتە ھەولێر، بەڵام پێش داخڵی ھەولێر بێت ئێمە زانیاریمان ھەبوو، بۆیە پێش ئەوەی بخرێتە بازاڕەوە دەستی بەسەردا گیرا".
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەو كۆمپانیایەی دەرمانەكانی ھێناوە لە ھەولێر دادەخرێت و خاوەنەكەشی سزا دەدرێت".