توركيا په‌يوه‌ندى به ئه‌مريكاوه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، په‌يوه‌نديكرد به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسنه‌وه.
ئه‌م په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه دواى ئه‌وه هات، كه كه‌مێك پێش ئێستا سوپاى توركيا هێزى ئاسمانى بۆ بۆمبابارانى شارى عفرين جوڵاند و ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى توركيا ده‌ستيان به بۆمبابارانى عفرين كردووه.
هاوكات سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا به په‌له په‌يوه‌نديكرد به سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مريكاوه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى له دوايين بڕيارى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين.
ماوه‌ى زياتر له دوو هه‌فته‌يه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى خاپووركردنى شارى عفرين ده‌كه‌ن.
شه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر يه‌په‌ده خۆى راده‌ستمان نه‌كات عفرين ده‌ڕووخێنين به‌سه‌رياندا.
له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه تۆپخانه‌كانى توركيا به شێوه‌ى پچڕپچڕ تۆپبارانى عفرين ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆپخانه‌كانى توركيا به چڕى تۆپبارانى شاره‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆش راده‌ى تۆپبارانه‌كان چڕتر بوونه‌ته‌وه و هاوكات فڕۆكه‌ى جه‌نگى سوپاى توركياش بۆمبابارانى شاره‌كه ده‌كه‌ن.