توركیا قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ئازادكرد
K24 - هه‌ولێر:
دادگای باڵای تورکیا بڕیاریدادەستبەسەرکردن لەنێو ماڵەکەیدا و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت له‌سه‌ر قەشە ئەندرۆ برۆ‌نسن هه‌ڵبگرێت.
قەشە ئەندرۆ برۆ‌نسن، لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیر کراوە و ئەمڕۆش چوارەم دانیشتنی دادگایی به‌ڕێوه‌چوو.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركی، دادگا بڕیاری 3 ساڵ به‌ندكردنی بۆ ئه‌و قه‌شه‌یه ده‌ركردووه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌ریدا بووه، كه نزیكه‌ی سێ ساڵ ده‌بێت، وه‌ك ماوه‌ی زیندانیكردنه‌كه بۆی هه‌ژمار كراوه، به‌و پێیه‌ش ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه، ئازاد ده‌كرێت.