كۆنه وه‌زیرێك به زلـله وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێك ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ماریۆ لاندۆلڤی، وه‌زیری پیشووی گه‌یاندنی ئیتالیا له‌و كاته‌ی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شه‌قام پرسیاری ئاراسته كراوه‌و له پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌شداریی كردووه له رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی داوه.
رۆژنامه‌نووسه ئیتالییه‌كه ناوی نانییلۆ لۆپه و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك له وه‌زیری پێشووی گه‌یاندن ده‌كات، له‌نێوانیاندا مشت‌ومڕ و شه‌ڕه قسه درووست بووه و سه‌ره‌نجام ماریۆ توڕه بووه‌و و زلـله‌یه‌كی له رۆژنامه‌نووسه‌كه داوه.
ئه‌و وه‌زیره له پرۆگرامی "Non è l’Arena" كه‌ناڵی "LA7" ئیتالی میوانداریی كراوه‌و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌یش هه‌وڵیداوه به پرسیاره‌كانی لێپرسینه‌وه له كاره‌كانی كۆنه وه‌زیره‌كه بكات، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پرسیاره‌كانی به دڵی جه‌نابی وه‌زیر نه‌بووه‌و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌یش له بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێته‌وه، زلـله‌یه‌كی توندی به‌ركه‌وتووه.