كه‌ركووك بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌یه‌

ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدان

K24 - كەركووك

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، تەواوی حزبە سیاسییەکانی کەرکووك لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن لە وادەی خۆی و یەکێتی لە ئاستی باڵا لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکان پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی بۆ ریفراندۆم تەواو کردووە و 443 بنکەی دەنگدانیش لە کەرکووك کراونەتەوە و پێنج هەزار فەرمانبەریش بۆ پرۆسەکە دابینکراون".

ھەر لەو بارەیەوە کامیل ساڵەیی، قایمقامی کەرکووك لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 گوتی: "رەوشی کەرکووك ئارامە و ئامادەکارییەکان بۆ رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم تەواوکراون، هەروەها داوا لە هاووڵاتیان دەکەم، سبەینێ بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بد".

راشیگەیاند: "پێکهاتەکانی کەرکووك هاوشێوەی هاووڵاتیانی هەموو کورد لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانن و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی سبەینێ دەکەن".