ئه‌م شوێنانه‌ی جیهان هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
جگه له هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌یلوول ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئه‌نجام بدات، پێنج شوێنی دیكه‌ی ئه‌وروپا، له هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
كاتالۆنیا:
هه‌رێمی كاتالۆنیا ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا و له چوار پارێزگای سه‌ره‌كی پێكدێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه بڕیاریانداوه، رۆژی 1ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، واتا ته‌نها پێنج رۆژ دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.
سكۆتلاند:
له ئه‌یلوولی 2014، ده‌رفه‌تێكی بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا له ده‌ستدا، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌وكات حكوومه‌تی له‌نده‌ن، كه ده‌یڤید كامیرۆن له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بوو، به‌ڵێنی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری به سكۆتلاند دابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ریفراندۆم بن، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه‌یان ره‌تكرده‌وه و ریفراندۆمیان ئه‌نجامدا.
هه‌رێمی باسك:
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باسك، چاوه‌ڕوانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیای ئه‌و وڵاته‌ن، به شێوه‌یه‌ك ئه‌وان بڕیار له سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن، ئه‌وانیش له ئیسپانیا جیاده‌بنه‌وه.
باسك، ده‌كه‌وێته باكووری ئیسپانیا و به درێژایی چه‌ندین ساڵ، له رێگه‌ی رێكخراوی چه‌كداری و ئه‌نجامدانی هێرش، له دژی ئیسپانیا چالاكی ئه‌نجامداوه، تا ساڵی 2011، رێكخراوی ئیتای چه‌كدار، كه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانه‌ی ئه‌وروپاوه له لیستی تیرۆردا بوو، بڕیاری فڕێدانی چه‌كیدا.
كۆرسیكا:
دوورگه‌ی كۆرسیكای فه‌ره‌نسی، شوێنی له دایكبوونی ناپلۆن پۆناپه‌رته، هه‌رچه‌نده له ئێستادا داوای ئۆتۆنۆمی، یاخود خۆڕێبه‌ری ده‌كات، به‌ڵام پێشنبیی ده‌كرێت له داهاتوودا هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی بدات و له فه‌ره‌نسا جیا ببێته‌وه.
له ئێستاشدا داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا، له‌كاتێكدا ئه‌و دوورگه‌یه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ده‌ریای تیرانی و له ئیتاڵیا نزیكتره له چاو فه‌ره‌نسا، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه سه‌ر به حكوومه‌تی پاریسه.
كۆماری سربیا:
كۆمارێكی ده‌گمه‌نه (كۆماری سربی بۆسنه)، فه‌وا‌ره‌یه‌كه له‌ناو فیدرالیه‌تی بۆسنه و هه‌رسك، دوای هه‌ره‌سهێنانی یوگسلافیا له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی دایتۆن په‌یدابوو.
وێڕای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه، به‌ڵام دانیشتووانی ئه‌و كۆماره، مافی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تییان نییه.
سه‌رچاوه: RT