هه‌نگاریا ژماره‌ی سه‌ربازانی له هه‌رێمی كوردستان زياد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندێکی سوپای هەنگاریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پشتیوانی و هاوکارییەکانی سوپای هەنگاریا بۆ هێزی پێشمەرگە گفتوگۆیانکردووە.
سه‌ربه‌ست له‌زگین گوتیشی: "شاندەکەی هەنگاریا بەڵێنی بەردەوامبوونی هاریکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە"
بريكاری وه‌زاره‌تی ێشمه‌رگه ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاریا لە چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کردووە.
لای خۆیه‌وه، فێرنیچ کۆرۆم، سوپاسالاری هەنگاریا رایگەیاند، پەرلەمانی هەنگاریا بڕیاریداوە لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام بێت و مەشق و راهێنانیان پێبکەین.
گوتیشی: "ژمارەی سەربازەکانمان بۆ 200 سەرباز زیاد دەکەین و لە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبین".
هه‌نگاریا یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و له ماوه‌ی رابردووش‌دا، له رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی، مه‌شق و راهێنانی به هێزی پێشمه‌رگه كردووه و هاوكاری سه‌ربازیشی گه‌یاندووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئ. م