ڤیدیۆیه‌كی شه‌ڕه‌كه‌ی سه‌ید سادق بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوێنێ به‌هۆی درووستبوونی شه‌ڕ لەناو بازاڕی قەزای سه‌ید سادق، دوو كەس كوژران و 12 كەسی دیكە برینداربوون.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ساتی درووستبوونی شه‌ڕه‌كه تۆماركراوه‌و ده‌نگی ته‌قه‌یش ده‌بیسترێت و كه‌سانێك له بازاڕه‌كه‌دا هاواری ئاسایش ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه پشێوییه‌كی زۆر درووست بووه‌و سه‌ره‌نجام كوژرانی 2 كه‌س و بریندار بوونی 12 كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه رایانگه‌یاندبوو "دوو هاووڵاتی كە خزمی یەكتری بوون، لەناو بازاڕدا لەسەر شوێنی عەرەبانە بووە بەشەڕیان و بەهۆیەشه‌وە دوو كه‌س كوژران و 12 دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر چه‌نده له ڤیدیۆكه‌دا ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منی قه‌زاكه ده‌ڵێن "ئه‌و كه‌سانه به چه‌قۆ كوژراون و بریندار بوون".