سه‌در مالیكی ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه
K24- هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی قانون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت"، هۆكاری ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، "مالكی له كه‌وتنی مووسڵ و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق له ساڵی 2014 به‌ده‌ست رێكخراوی داعش به‌رپرسه"، به‌وه‌ی كه ئه‌و كات مالیكی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، زیا ئه‌سه‌دی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "موقته‌دا سه‌در چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كه پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی كرد، ده‌وڵه‌تێكی ته‌ندرووست بونیات بنرێت، به‌ڵام له‌به‌ر خۆپه‌رستی حزبی و سیاسی و زاڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و چینایه‌تی له دڵی بڕیاربه‌ده‌ستان، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌در سه‌ریان نه‌گرت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه بریتی بوو له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه سه‌در بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی ته‌كنۆكرات پێشنیازی كرد، بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی بێلایه‌ن له‌شوێنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ستبه‌كاربن".
ئه‌سه‌دی گوتی، "سائیرون ناوی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئێمه‌یه و هه‌ریه‌ك له حزبی ئیستیقامه‌ی نیشتیمانی، شیوعییه‌كان، مه‌ده‌نییه‌كان، عه‌لمانییه‌كان، لیبراڵی و هه‌ندێ كوتله و كه‌سانی نیشتیمانی له‌خۆ ده‌گرێت، كه هیچ ئینتیمایه‌كی ئایدۆلۆژییان نییه"، روونیشیكرده‌وه، "ئێمه بۆیه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه كردووه، چونكه زۆر هاوبه‌شی نیشتیمانیمان له‌نێوان هه‌یه كه له تێكۆشان له‌پێناو نیشتیمان و جه‌ماوه‌ر كۆمان ده‌كاته‌وه".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی موقته‌دا سه‌در گوتیشی، "هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ مالیكی كارێكی مه‌حاڵه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیارنییه ئاخۆ له كابینه‌ی داهاتوودا كورسییه‌كی وه‌زاری پێده‌درێت یانیش نا، بۆیه بڕیاری له‌مشێوه‌یه‌مان نه‌داوه".
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "بابه‌تی مووسڵ برینێكی قووڵه و هه‌میشه به‌كراوه‌یی و خوێنڕێزی له ویژدانی خه‌ڵكی عێراق ده‌مینێته‌وه"، دووپاتیكرده‌وه، "یه‌كێك له كیشه‌كانمان له‌گه‌ڵ مالیكی پرسی مووسڵه، كه به‌رپرسیارێتی یاسایی ئه‌وه‌ی له‌و شاره و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق روویدا له‌ئه‌ستۆی ئه‌وه، به‌وه‌ی كه مالیكی ئه‌و كات فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بوو و، پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكات، كه له‌و بابه‌ته تێوه گلاون و ده‌بێت له‌سه‌ر خوێنی عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی یاسا ببنه‌وه، كه به‌غه‌در له‌سه‌ر خاكه داگیركراوه‌كه‌یان به‌بێ هیچ هۆكارێك به‌هه‌ده‌ردرا".
له 10ی ئایاری رابردوو، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون چه‌ند مه‌رجێكی بۆ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووتری عێراق دیاریكرد، بۆئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵدا بكات، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌بوو، پێویسته مالیكی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی مووسڵ و ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون، به‌ده‌ست بهێنێت.
H.B