به‌ڤیدیۆ.. هێزه‌كانی رووسیا چالاكییه‌كانیان له ده‌ره‌وبه‌ری منبج زیاد ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، پۆلیسی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له دوو رێڕه‌وی نوێوه به درێژایی 32 كیلۆمه‌تر و 48 كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری شاری منبجی باكووری سووریا ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه.
له‌مباره‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری هاوار بڵاویكرده‌وه، "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌فره‌زه‌ی "ده‌وریه‌ی" هێزه‌كانی رووسیا به‌ره‌و شاخی حومره چوون، كه ده‌كه‌وێته هێڵی ته‌مماس له به‌ره‌ی باشووری رۆژئاوای ناوچه‌ی عه‌ریمه، دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریا له ناوچه‌كه و چاودێریكردنی میحوه‌ره‌كه، درێژه‌یان به ده‌ورییه‌كانیاندا و به‌ره‌و گونده‌كانی باكووری عه‌ریمه به‌ڕێكه‌وتن".
ئه‌و ئاژانسه ئاشكرایكرد، "هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا ژماره‌ی تانك و زریپۆشه به‌شداربووه‌كانی ده‌ورییه سه‌ربازییه‌كانی زاد كردووه".
له 7ی ئه‌م مانگه، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا ده‌ستی به ده‌ورییه سه‌ربازییه‌كانی له ناوچه‌ی عه‌ریمه‌ی نزیك منبج كرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، له چه‌ند رۆژی رابردوو به هاوكاریكردنی دانیشتوان له‌ڕووی لۆجستییه‌وه، یه‌كه‌م پرۆسه‌ی مرۆیی له گونده‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدا.
H.B