به‌غدا سێ مه‌رجى بۆ كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى كه‌ركووك – هه‌ولێر داناوه‌

به‌ هۆى مه‌رجه‌كانى حكومه‌تى به‌غداوه‌ دواخرا

K24 – هه‌ولێر:

جارێكيديكه‌ كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى كه‌ركووك-هه‌ولێر به‌ هۆى مه‌رجه‌كانى حكومه‌تى به‌غداوه‌ دواخرا.

پەیامنێری کوردستان24، لە پردێ رايگه‌ياند، بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینیی رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک بکرێتەوە، بەڵام رازی  نەبوونی حکومەتی عێراق و دانانی پێشمەرج، کردنەوەی رێگەکەی دواخستووە، بەو پێیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاکلایەنە بڕیاری کردنەوەی رێگەکەی داوە.

سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كارى مه‌رجه‌كانى به‌غدا، لايه‌نه‌ ره‌سمييه‌كان هيچ زانيارييه‌كيان ئاشكرا نه‌كردووه‌.

لەدوای رووداوەکانی 16ى ئۆکتۆبەرەوە، رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکووک و مەخموور داخرا و تا ئێستاش حكومه‌تى عێراق به‌ ره‌سمى بڕيارى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ى نه‌داوه‌.

هه‌فته‌ى رابردوو بڕيار بوو رێگه‌كه‌ بكرێته‌وه‌ و ئاماده‌كارى پێويست بۆ كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ كرابوو، به‌ڵام دواخرا. دووباره‌ دوێنێ بڕيار بوو رێگه‌كه‌ بكرێته‌وه‌، دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ و ئه‌مڕۆش بۆ جارێكيديكه‌ كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه‌ دواخرا و تا ئێستا هيچ واده‌يه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ى ديار نه‌كراوه‌.

ئ.ڕ