عێراق.. 58 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوا ئاماری تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌سه‌ر ئاستی عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 58 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌م شێوه‌یه تۆماركراون:
- به‌غدا كه‌رخ: 3 حاڵه‌ت
- به‌سره: 9 حاڵه‌ت
- نه‌جه‌ف: 34 حاڵه‌ت
- دیاله: 1 حاڵه‌ت
- موسه‌ننا: 1 حاڵه‌ت
- سلێمانی: 4 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت
دوای ئه‌و ئاماره‌ش، تا ئێستا سه‌رجه‌می حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشته 878 حاڵه‌ت.
وه‌ك راشیگه‌یاندووه، له شه‌و ورۆژێكدا 2 حاڵه‌تی مردن له به‌سره و ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا به‌هۆی په‌تاكه‌وه تۆماركراون، به‌مه‌ش تا ئێستا 56 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ئاشكراشیكرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 33 كه‌س به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك:
- نه‌جه‌ف: 4 حاڵه‌ت
- به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت
- به‌سره: 12 حاڵه‌ت
- هه‌ولێر: 6 حاڵه‌ت
- دهۆك: 6 حاڵه‌ت
- نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
واست: 2 حاڵه‌ت
به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌وه، ژماره‌یان بوو به 259 كه‌س.
H.B