غه‌فوور مه‌خمووری: مه‌سعوود بارزانی سیمبۆلی پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌ییه
K24 - هه‌ولێر:
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان كتێبێكی له‌سه‌ر مه‌سعوود بارزانی وه‌ك "سیمبولی پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی" نوسیووه‌و له پێشه‌كییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌م كتێبه‌ی له به‌رده‌ستاندایه، چه‌ند وتارێكی به‌نده‌یه و سه‌باره‌ت به خه‌می نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و روانین و رۆڵ و پێگه‌ی به‌رێز مه‌سعوود بارزانی- یه وه‌ك سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان و هه‌وڵمانداوه قسه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی كاریزمی بارزانی وه‌ك سیمبۆلی پێشمه‌رگه و سیمبۆلی به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌م".
كتێبه‌كه‌ی مه‌خمووری به 136 لاپه‌ڕه پێكهاتووه‌و به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی چاپی یه‌كه‌می كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێت: "سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌موو ته‌مه‌نی وه‌قفی كوردستان كردووه و به‌رده‌وام له سه‌نگه‌ری به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بووه. له شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵانه‌وه تا راپه‌ڕینی به‌هاری 1991ـی گه‌لی كوردستان و له شه‌ڕی پاراستنی كوردستان به‌رامبه‌ر هێرشی تیرۆریستانی داعش، له یه‌ك كاتدا رۆڵی رێبه‌رایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی گێڕاوه".
هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی: "باسی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانێتی و بێگومان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ گه‌یاندنی گه‌لی كوردستان به كه‌ناری ئارام و سه‌قامگیر به‌رده‌وامه و به هاوكاری زۆرینه‌ی پارته‌كان و لایه‌نه كوردستانییه‌كان بڕیاریدا له 25/9/2017 ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و سه‌ره‌نجام به رێژه‌ی 92.3% ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا".
غه‌فوور مه‌خمووری ده‌ڵێت: "ئه‌م كتێبه‌م له روانگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه نوسیووه‌و دووره له هه‌موو كاریگه‌رییه‌كی حزبی و ئه‌وه‌ی لێره‌دا بیرمهێناوه‌ته‌وه راستی مێژوویین و بیره‌وه‌رییه‌كن بۆ ئه‌وانه‌ی لێره و له‌وێ سته‌می لێده‌كه‌ن و رووی راسته‌قینه‌ی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان ناخه‌نه‌ڕوو، ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت راستییه‌كان بشێوێنن، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه وه‌ك هه‌میشه بێ كاریگه‌ری ده‌مێنننه‌وه".