هاتین ته‌له‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی سوپای عێراقی رایگه‌یاند "ئۆپراسیۆنی "هاتین نه‌ینه‌وا" كۆتایی هاتووه‌و "هاتین ته‌له‌عفه‌ر" ده‌ستپێده‌كات و هێزه‌كانی عێراق بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئاماده‌یه".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌ڵێت "ئۆپراسیۆنی داهاتوو ناوی "هاتین ته‌له‌عفه‌ر"ـه و جیاوازه له ئۆپراسیۆنی پێشووی "هاتین نه‌ینه‌وا" كه پێش زیاتر له مانگێك به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ كۆتاییهات".
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه "هاتین نه‌ینه‌وا" به سه‌ركه‌وتن كۆتاییهات و ئێستا هێزه‌كانی عێراق خۆیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی داعش له رۆژئاوای مووسڵ ئاماده كردووه".
پێشتر ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژ به ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندبوو كه "20 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه ده‌كه‌ن"، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره بأڵاكانی عێراق ده‌ڵێن "40 هه‌زار چه‌كداری هێزه‌كانی سوپا و دژه تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ئاماده‌ن و تا ئێستا به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه".
ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت "فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كاتژمێری سفر دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێبكات و چاوه‌روان ده‌كرێت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت".