عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنێك به به‌شیر حه‌داد ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێن به بەشیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق ده‌دات، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌خاته گه‌ڕ.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و بەشیر حه‌داد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبونه‌وه.
دواتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژە یاسای بودجه‌ی عێراق به گشتی و پشكی هه‌رێم له بودجه به تایبه‌تی كرا و جه‌خت كرایه‌وه، پێویسته موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه له ململانێ و ناكۆكییه سیاسییەكان جیابكرێته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی به‌شیر حه‌داد، له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركوك له چوارچیوه‌ی دەستور و بهتهواوفوقی هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌ركوك كرا.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا حه‌داد دووپاتیكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی عێراق به زووترین كات شایسته داراییه‌كانی جوتیاران و خانه‌وادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیی دابین بكات، وێڕای كاركردن بۆ هه‌رچی زوو دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كاندا و جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته ئه‌وپۆستانه‌ی له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی رابردوو هی كورد بوون، بۆیان بگەڕێنرێنهوه.
له‌باره‌ی دۆخی شنگالیشه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت له سەر پشتگیریكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێراوی ناوچه‌كه كرایه‌وه.
هه‌روولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان جیبه‌جێكردن له عێراق پته‌و بێت.
جێگری سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، هه‌وڵی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بدات.
له به‌رامبه‌ریشدا عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی ته‌واوی بهحهداد دا، كه‌هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بخاته‌گه‌ڕ.
H.B