ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق درێژ كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا، ماوه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له عێراق درێژ بكاته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان به كۆی ده‌نگی (431) په‌رله‌مانتار و نه‌یارێتی (209) په‌رله‌مانتار په‌سندكرا.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره، ئه‌ڵمانیا بۆ ماوه‌ی (15) مانگی دیكه و تا رۆژی (31ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) هێزه‌كانی له عێراق ده‌مێننه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، "هایكۆ ماس" رایگه‌یاند، هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كه له ناو نه‌چووه و شانه نووستووه‌كانی له عێراق و سووریا به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی. هه‌ر بۆیه گرنگه هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا رۆڵی خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بگێڕن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تی داعش درووستیكردووه، 500 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له عێراقدا ئه‌ركه‌كانیان راده‌په‌ڕێنن.