کۆرۆنا زۆر پێش تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت لە ئەمەریکا هەبووە

ئایا کۆرۆنا پێشتر لەناومان بووە؟

K24- هەولێر:

توێژینەوەیەک دەریخستووە، لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نیویۆرکی ئەمەریکا بڵاوبووەتەوە نەک مانگی ئادار وەک ئەوەی داتاکان دەریدەخەن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە لە 23ـی شوبات، خەڵک هەبووە دژەتەنی ڤایرۆسەکەی هەبووە، بە مانای ئەوەی دوو بۆ سێ هەفتە پێش ئەوە تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم ساڵدا، چەند جارێک ڤایرۆسەکە هاتووەتە ناو نیویۆرک، بەڵام زوو لەناوچوون و نەبوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی زۆر.

توێژینەوەکە لە لایەن چەند پزیشکێک لە زانکۆی پزیشکیی ئایکان و بە هاوکاری تۆڕی نەخۆشخانەکانی ماونت سینای لە نیویۆرک ئەنجامدراوە، ئەوەی دەرخستووە، خەڵک هەبووە پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و تۆمارکردنی یەکەم حاڵەت، لە پشکنینی پلازماکەی، دژەتەنی ڤایرۆسەکەی هەبووە.

هەر بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، خەڵک بەشێوەیەکی گشتی کاردانەوەی جیاوازی بۆ ڤایرۆسەکە هەیە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە، لە هەندێک شاری ئەمەریکا، زۆر بەخێرایی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچە بڵاوبووەتەوە، کە گومان دەکەن، لە ئاهەنگێک یان کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورە خەڵک تووشبووبێت.

لە کۆتایی ساڵی رابردوو، پەتایەک بڵاوبووەوە زۆر تووند بوو، هەندێک کەس پێیان وایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام هیچ توێژینەوەیەک ئەوەی نەسەلماندوە. تەنها ئەوە نەبێت کە دەگوترێت، لە هەندێک شوێن پێشتر کۆرۆنا هەبووە.

The Newyork Times