لە نێو یەكێتی دژایەتی رەوتی "جەلالیزم" دەكرێت

بەرپرسێكی یەكێتی زانیاری بۆ كوردستان24 زانیاری ئاشكرا دەكات
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دوای دروستبوونی رەوتێكی نوێ لەنێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەناوی "جەلالیزم" كادیرێكی نێو ئەو رەوتە بۆ یەكەمجار لە رێگەی كوردستان24 زانیاری لەبارەی دروستبوونی ئەو رەوتە ئاشكرا دەكات و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لەنێو یەكێتیدا دژایەتی رەوتەكە دەكرێت.

تەحسین نامیق، جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی رەوتی جەلالیزم لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردستان24 گوت، لەنێو یەکێتیدا هەندێك کەس دژایەتییان بۆ رەوتەکە راگەیاندووە، چونکە وابیریانکردووەتەوە، کە رەوتەکە رەوتێکی فیکرییە، بەڵام ئێمە ئامانجمان لە پێکهێنانی ئەو رەوتە پێداگیریکردنە لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرە بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت کۆنگرەی یەکێتی کۆنگرەیەکی شەفاف بێت و لەئاستی داخوازییەکانی ئێستا بێت.