ئۆپه‌راسيۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوا له‌ توركيا ده‌كات رێز له‌ سه‌روه‌رى خاكى عێراق بگرێت

كۆتايى به‌ په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان بهێنێت

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانده‌يى گشتيى ئۆپه‌راسيۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سوپاى عێراق، داواى له‌ توركيا كرد رێز له‌ سه‌روه‌رى عێراق بگرێت و كۆتايى به‌ په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزى سه‌ربازى له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كان بهێنێت.

گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ييه‌كه‌، عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ رايگه‌ياند، عێراق داوا له‌ توركيا و وڵاتانى دراوسێ ده‌كات، رێزى سه‌روه‌رى عێراق بگرن و هيچ هه‌نگاوێك به‌ بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقييه‌كان نه‌نێن.

گوتيشى: ئۆپه‌راسيۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێگه‌ به‌ هيچ لايه‌نێك نادات له‌ ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، ده‌ستدرێژى بكاته‌ سه‌ر خاكى وڵاتانى دراوسێ.

له‌ دوو رۆژى رابردوودا فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ند جارێك سنوورى شنگال و مه‌خمووريان بۆردومان كرد.

توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كات، ناوچه‌ بۆردومانكراوه‌كان سه‌ربازگه‌ و پێگه‌ى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان بووه‌.

سه‌رچاوه‌: الاخبارية

ئ.ر