وڵاتان له چاره‌نووسى ئه‌و 700 چه‌كداره بيانييه‌ى داعش ده‌كۆڵنه‌وه كه لاى هه‌سه‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى كه‌نه‌دا، هارجێت ساجان رايگه‌ياند، تا ئێستا چاره‌نووسى 700 چه‌كدارى بيانى ده‌ستگيركراو له سووريا ديار نييه.
له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ئه‌منى 13 وڵاتى به‌شداربووى شه‌ڕى داعش، ساجان گوتى: هه‌موو وڵاتێك پێويسته رێككارى گونجاو بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به شێوه‌يه‌كى ياسايى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسيه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه بكرێت، كه بۆ شه‌ڕ روويان له سووريا كردووه و ئێستا ده‌ستگيركراوون.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، جيم ماتيس، ئاشكرايكرد، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، زۆرێك له‌و بيانيانه‌ى ده‌ستگيركردووه كه له ريزى داعشدا بوون.
روونيشيكرده‌وه، بيانييه‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر 40 وڵاتى جيهاندا.
واشنتن هيواشى خواست وڵاتان بڕيارێك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ده‌ستگيركراوه‌كان بده‌ن، چونكه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناتوانن تا ماوه‌يه‌كى درێژ ئه‌و ده‌ستگيركراوانه له زينداندا بهێڵنه‌وه.