پلانێكی دیكەی بەغدا دژی ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەبێت
K24 - ھەولێر
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كێڵگه‌كانی ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن راگیراون و ئێستا حكوومه‌تی عێراقی به‌هاوكاری كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی، ده‌یه‌وێت كۆنترۆڵی نەوتی خورمه‌ڵه بكات و له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كانی كه‌ركووك بیبه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك بگاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش، گورزێكی دیكه به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كەوێت.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، گوتی: "حكومەتی عێراق دەیەوێت، نەوتی خورمەڵە، لەگەڵ كێڵگە نەوتییەكانی ئاڤانا و بای حەسەن بە یەكەوە ببەستێتەوە و بیكات بە یەك كێڵگەی نەوتی گەورە، بۆ ئەمە بەنیازە لەگەڵ كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی به‌ریتانی كاربكەن، بۆ ئەوەی بەرھەمی نەوتی كەركووك لە رۆژێكدا لە ملیۆنێكەوە بگەیەننە ملیۆنێك و 500 ھەزار بەرمیل، بەمەش ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بەتەواوی دەكەوێتەوە ژێر دەستی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ھەرێم فەرامۆش دەكرێت و ئەو ناوچانە لە دەست دەچن".
لە دوای 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبی، ھەر یەك لە كێڵگە نەوتییەكانی ئاڤانا و بای حەسەن كەوتنە ژێردەستی حكومەتی عێراق، بەمەش بەرھەمی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ 275 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمبووە، لەبەرامبەردا داھاتی حكومەتی زیاتر لە 350 ھەزار بەرمیل كەوتە بندەستی بەغدا.
H.M