لە سلێمانی 335 كەس پلازما دەبەخشنە تووشبووانی كۆرۆنا

.
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، تائێستا 335 كەسی چاكبووەوە لە كۆرۆنا پلازمای خوێنیان بەخشیووەتە تووشبووان.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی، لەمیانی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژباش، بە کوردستان24ی راگەیاند "تائێستا 335 کەس لە سنووری سلێمانی، كە كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، پلازمای خوێنیان بەخشیووەتە، تووشبووانی ڤایرۆسەكە".

گوتیشی: "توانراوە یەک پلازما بۆ سێ نەخۆش بەکاربهێنرێت".

پێشتر د. ھێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە كوردستان24ی رایگەیاندبوو، كە لەمەدوا شێوازی پێدانی پلازما بە تووشبووانی كۆرۆنا دەگۆڕن، پێشتر پلازمای ھەر كەسێك دەدرا بە تووشبوویەك، بەڵام لەمەدوا دەتوانن بیدەن بە سێ كەس و زیاتریش، كە ئەمەش كاری ئەوان لە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا ئاسانتر دەكات.

وتەبێژی تەندروستی سێلمانی راشیگەیاند: "شەوی رابردوو كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە".

ھ.م