یه‌كێتی و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر 3 خاڵ رێكده‌كه‌ون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به 22 ئه‌ندامه‌وه و بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن، كۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند پێشتر به‌هۆی نه‌بوونی ریژه‌ی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه، پێشتر ئه‌وه راگه‌یه‌نرا كه دواخراوه، به‌ڵام دواجار به ئاماده‌بوونی 22 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن كه 7 ئه‌ندامیان یه‌كێتین و 9ـیان توركمانن و 6ـیان عه‌ره‌بن، له كه‌ركووك كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یام"ێری كوردستان24، نوێنه‌رانی یه‌كێتی له لیستی برایه‌تی كه‌ركووك و كوتله‌ی عەرەبی و تورکمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆبوونه‌ته‌وه‌و لەسەر سێ خاڵ رێکەوتوون:
۱- کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركووك لە تەلاری ئەنجومەنی پارێزگادا بکرێت.
۲- بە زوترین کات پارێزگار و سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگا دیاری بکرێت.
۳- بە هەموو شێوەیەک دژایەتی خۆیان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنەکە راگەیاندووه.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه، به‌هۆی ررێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری، چه‌ند به‌رپرسێكی لایه‌نێكی سیاسی كوردیی، له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌نجامدرا، شاره راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرایه‌وه، یه‌كه‌مین جاره ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له كاتێكدایه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه، به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منی و بارودۆخی شاره‌كه، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك.