داعش ڤیدیۆی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكای بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/4/2019، رێكخراوی داعش، گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی سریلانكای له ئاژانسی ئه‌عماق بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كڵێسا و هۆتێلی ئه‌و وڵاته كرایه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه 359 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و نزیكه‌ی 500 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "سایت" كه تایبه‌تمه‌نده به كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگریی، له‌باره‌ی گرته ڤیدیۆكه‌وه نوسیوویه‌تی: "له گرته ڤیدیۆكه‌دا 8 كه‌س ده‌رده‌كه‌ون و 7 كه‌سیان ده‌م وچاویان داپۆشراوه، یه‌كێكیان به ناوی زه‌هران هاشم له ناوه‌ڕاستیاندا به‌بێ ده‌مامك راوه‌ستاوه".
ئاژانسه‌كه‌ی سه‌ر به داعش ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكایان ئه‌نجامداوه، ئه‌م 8 كه‌سه بوون".
پێشتریش میدیاكانی سریلانكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه، كه له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراوه، تێیدا یه‌كێك له خۆكوژه‌كان ده‌دره‌كه‌وێت، كه كرده‌وه‌كه‌ی له كڵێسای كۆتواپیتیا ئه‌نجام داوه. كه‌سه‌كه گه‌نجێكی ریشداره و جانتایه‌كی گه‌وره‌ی له پشت كردووه، به رووخساریشیه‌وه دیاره پێناچێت سریلانكی بێت.
شەش تەقینەوە ئاهەنگەکانی ئیستەریان لە وڵاتی سریلانکا کردە ئامانج، سێ ته‌قینه‌وه له‌ناو كڵێساكانى ئه‌و وڵاته له شاره‌كانی نیگۆمبۆ، پاتیكالو و ناوچه‌ی كۆچیكادی كۆلۆمبۆ روویان دا، به هۆیه‌وه‌ش زیاتر له 310 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و نزیكه‌ی 500 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.