زانست وتەکنەلۆجیا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ڤێرژنی ئایفۆنه‌كانتان به‌رزمه‌كه‌نه‌وه‌

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ ڤێرژنی ئایفۆنه‌كانتان به‌رزمه‌كه‌نه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌شێكی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن، دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤێرژنی مۆبایله‌كانییان بۆ IOS 10.1.1  سكاڵای ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ شه‌حنی مۆبایله‌كانی زووتر داده‌به‌زێت له‌چاو جاران.

ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌ گیروگرفت و كه‌لێنه‌كانی سیسته‌مه‌كانی پێشووتر بوو و به‌ گوێره‌ی په‌ره‌پێده‌رانی سۆفتوێری كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئامانجه‌كانی پێكاوه‌، به‌ڵام ڤێرژنه‌كه‌ شه‌حنی مۆبایله‌كان زووتر داده‌به‌زێنێت به‌ به‌راورد به‌ سیسته‌مه‌كانی پێشوو.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ كێشه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌ندێكجار ئامێره‌كان‌ بڕی شه‌حنی پێویستیشیان تێدایه‌، به‌ڵام له‌ناكاو ده‌كوژێته‌وه‌، تاكو نه‌خرێته‌ سه‌ر شه‌حن، مۆبایله‌كه‌ پێنابێته‌وه‌, به‌ گوێره‌ی لێدوانی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌حنی ئایفۆن كه‌متر بێت له‌ 30%، دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێت.

زۆرجار وا رووده‌دات كه‌ كێشه‌ له‌ ڤێرژنه‌كانی بێتای ئه‌پڵدا هه‌بێت، به‌ڵام په‌ره‌پێده‌رانی سۆفتوێری كۆمپانیاكه‌ به‌ زوویی كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ركردووه‌ و جارێكی دیكه‌ نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌رانییان ره‌واندووه‌ته‌وه‌، پێشبینیشده‌كرێت به‌ هاتنی ڤێرژنی IOS 10.2 ئه‌و كێشه‌یه‌ بنه‌بڕبكرێت و نه‌مێنێت.

بۆیه‌ وا باشتره‌، ئه‌گه‌ر ئایفۆنه‌كه‌ت به‌ ڤێرژنه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو IOS 10.1 ياخود ڤێرژنه‌كانی پێشتر كار ده‌كات، ئه‌وا سیسته‌مه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌ به‌رز مه‌كه‌وه‌، تاكو ڤێرژنی نوێی به‌رده‌ست ده‌بێت.

9. sidebar1_home_page