ترەمپ باسی كاتی سەردانی بۆ عێراق دەكات

دەیەوێت سەردانی وڵاتێكی دیكەش بكات

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكسنیوزی ئه‌مەریكی ئاشکرای دەکات، پلانی ھەیە لە ئاینده‌دا سەردانی عێراق و ئەفغانستان بکات.

ترەمپ، گوتیشی "چەندین پلانم ھەیە و یەکێك لەوانە بەسەرکردنەوەی سەربازە ئەمەریکییەکانە لە عێراق و ئەفغانستان".

سەرۆکی ئەمەریکا ده‌ڵێ "لەبەر ھۆکاری ئەمنی کاتی سەردانەکەی بۆ عێراق ئاشکرا نەکردووە".

دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ زیاتر لە دوو ساڵە سەرۆکایەتی ئەمەریکای وەرگرتووە و تا ئێستا سەردانی عێراقی نەکردووە.