ئه‌ردۆغان رۆژئاوا به جێبه‌جێكاری سیناریۆی قیزه‌ون دژی جیهانی ئیسلامی تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، گومانی بۆ درووستبووه كه، وڵاتانی رۆژئاوا "سیناریۆیه‌كی قیزه‌ون" جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامیداو داهاتوویدا بگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/11/2017 سه‌رۆككۆماری توركیا، له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی هاوكاری ئابووری و بازرگانی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی له شاری ئیستانبوڵ گووتی: "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا جیهانی ئیسلامی به قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕی، ده‌كرێ به‌و ماوه‌یه وه‌ك "ماوه‌ی فیتنه‌گێڕییه‌كان" ناوبه‌رین".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سیناریۆیه‌كی قیزه‌ون بۆ وێرانكردنی یه‌كێتی ناو جیهانی ئیسلامی و داهاتووی و رۆح و ژیانی هاوبه‌شی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "جیهانی رۆژئاوا هه‌وڵ بۆ گه‌ره‌نتیكردنی داهاتویان ده‌ده‌ن و هه‌موو نه‌خۆشییه مێژووییه‌كانیش ده‌نێرنه وڵاتانی ئیسلامی".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌یشی گووت: "بێده‌نگی رۆژئاوا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌حشیگه‌رێتییه‌ی له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو له سووریا روویدا و داخستنی ده‌رگاكانیان به ڕووی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوه‌كاندا و سه‌ركۆنه‌نه‌كردنی كوشتارگه‌كه‌ی ئه‌راكان له بۆرما، رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌رخستووه".