لە زاخۆ ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

زیانی گیانی و ماڵی لێكەوتەوە

K24 - زاخۆ

شەوی رابردوو لە بەنزینخانەیەكی زاخۆ ئاگر كەوتەوە و بەوھۆیەوە كەسێك برینداربوو، ھەروەھا زیانێكی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ رایگەیگەیاند: "رووداوەكە لە كاتی بەتاڵكردنەوەی بەنزین بووە لە تانكەرەوە بۆ عەمباری بەنزین لە نێو بەنزینخانەكە".

گوتیشی: "لە رووداوەكەدا كەسێك برینداربووە و زیانی زۆری مادیشی لێكەوتووەتەوە".

ئەمە لەكاتێكدایە ئەمساڵ چەند حاڵەتێكی دیكەی كەوتنەوەی ئاگر لە بەنزینخان و باڵەخانەكانی كوردستان روویداوە.